شکۆتان بپارێزن

 

دڵشادبابانی

مرۆڤ دۆستی و پاراستنی شکۆ یاخود دەمارگیری و شوێن کەوتنی کوێرانە بۆ هەوادارانی هەردوو بەڕێز ( خاتوو ماریا و مەلاهەڵۆ )
هەردوکتان لای من وەک مرۆڤ ڕێزلێگیراون بەڵام شکاندنی شکۆی یەکتری تەنها ئاماژەیە بۆ بیرتەسکیو چەقبەستووی و خولانەوە لەبازنەیەکی داخراودا , خاتونێک بە هونەر دەیەوێت خزمەت بکات و هەوادارانی دڵخۆش بکات ئازادە لەوەی چۆن کار دەکات بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی کە دیاریکردووە بۆخۆی بەڵام بەو مەرجەی سنوری کۆمەڵایەتی و یاسایی کلتوری ئادابە گشتیەکان پێشێل نەکات کە دواجار کێشە و گرفت و ئاڵۆزی دروست کات لەبری ئاسودەیی, کەواتە تۆی هونەر دۆست هونەر مەندی یاخود هەواداری هونەری دەبێت واگوزارشت بکەیت لەهونەرەکەت کە لەپێناو پاراستنی شکۆی مرۆڤدابێت نەک لەستونی دژایەتی و ڕق و شکاندنەوەبتەوێت ئامانجێکی دەرەوەی بازنەی بیرکردنەوەی خۆت بەدی بهێنیت کە دواجار خۆت دەبیتە سوتماکی ئەو ئاگرە .

مامۆستایەکی ئاینییش لەڕێگەی دینەوە دەیەوێت پەیامەکەی بدات بەگوێی هەموان بڵێت من بەرپرسم لە ووشیاری و بیرخستنەوەتان تا لەداهاتوو بەڵگەم هەبێت بۆ ئەوەی بە پەروەردگارم بڵێم بەرپرسیاریەتیەکەم بەجێ گەیاند , بەڵام کاتێک بەلاڕێدا چوون و نەزانین لەگەیاندنی پەیامەکە و زیادەڕۆیی و نەبونی زانیاری تەواو و نەگونجان لەگەڵ گۆڕانکاریەکان لە گەیەنەرانی ئەم پەیامە پیرۆزە دەبینرێت ئەو کات برسیکەی ئاگری دوبەرەکی تەشەنەدەکات دژایەتی و یەکتر شکاندن دەبێتە چەکی دەستی هەوادارانی هەردو بەرەکە لێرەوە کارەساتەکە دەست پێدەکات کە سەرئەنجام خۆڵەمێشێکی نەشاز لەدوای خۆی بەجێ دەهێڵیت کە کۆمەڵگا دەکاتە بەرەی یار و نەیار بەمەش ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەوێتە مەترسیەوە .

بۆیە تۆی مرۆڤ کاتێک هەواداری هەرکام بەرەیت لەوە بگە کەتۆ مرۆڤیت بەشکاندن تۆ دەشکێیت نەک هونەر و دین ,
بەداخەوەم لەم ڕوداوەدا هێندە بێڕێزی کرا بە مرۆڤ بەبێ بیرکردنەوە هێندە بیرنەکرایەوە چۆن ڕێگە بگیرێت لە شکاندن ئەوەندەی گوێمان لە م ووشە ناشیرینانە ( تیرۆریست ـ دەڵ ـ لەشفرۆش ـ بیرداعش ـ کۆنەپەرست ) بوو کە هەندێک کردویانە بەچەکێک بۆ گەیشتن بەئامانجی تایبەت تا سۆزی خەڵک ڕابکێشن کە ئەمە وەک کەفی دەریا وایە زوو دەنشێتەوە تکایە واز لەم کلتورە سەقەتە بێنن .

بەڕێزم ئەگەر دەتەوێت لەڕێگەی دینەوە گەورەبیت و هونەر ناشیرین کەیت سەرەنجام خۆت ناشیرین دەبیت , هەروەها ئەگەر تۆش دەتەوێت ژەنگی دڵت و ڕقی خۆت بەرامبەر دین لەڕوداوێکی وادا بڕێژیت ئەوا هێندەی کە نابوت دەبیت لەکۆمەڵگەدا .

داوای لێبوردن و دان نان بەهەڵەش گەورەییە هەرکەس بیکات ئامادەی سزا بێت ئەمه پێمان دەڵێت هیچ کەس فریشتە نیە بە مەلا و قەشە و ڕابەر و ڕۆشنبیرەوە چونکە هەموان مرۆڤین و هەڵەش دەکەین کەواتە سزاو پاداشت بۆ ئێمەیە نەک حەیوانات .

بەهیوام پاراستنی شکۆی مرۆڤ و ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان لەهەموو شت لامان گرنگتر بێت تا ئاسودە بژین
سەرفرازبن .
دڵشادبابانی14/8/2019

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

پاڵاوتگە نایاساییەکان شوێنێکن بۆ سپیکردنەوەی نەوتی خاو

ڕێژنە میدیا بیلال سەنگەری  لەهەرێمی کوردستان جیا لە پاڵاوتگە نایاساییەکان خاوەنی دوو پاڵاوتگەی ستانداردە، و ...