ئایا چی دەزانی دەربارەی بایۆتین (ڤیتامین بی ۷) ؟

ئامادەکردنی: کۆچەر شێخانی

ئایا چی دەزانی دەربارەی بایۆتین (ڤیتامین بی ۷)؟
بایۆتین لە کۆمەلەی ڤیتامینی لە ئاو تواوەیە و واتە لە لەشدا خەزن نابێ. هاوکاری لەش دەکات بۆ گۆڕینی خۆراک بۆ وزە و میتابۆلیزمی کاربۆهیدرات و پڕۆتین و چەوری خێرا دەکات.
ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە ڕێکخستنی جینات و تەندروستی قژ و نینۆک و پێست. لە کاتی دووگیانیدا ڕۆڵ دەگێڕێ بۆ گەورەکردنی کۆرپەلە و تەندروستی جگەر.
جگە لەوەی سەرچاوەی زۆر هەیە بۆ گەیشتن بەم ڤیتامینە لەهەمان کاتدا لە ڕێڕەوەی هەرسدا بە هۆی بەکتریاوە دروست دەبێ.
بە گشتی بۆ کەسی ئاسایی ۳٠ مایکرۆ گرام پێویستە بۆ ئافرەتی شیردەر ۳٥ مایکرۆ گرام لە ڕۆژێکدا پێویستە.
سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئەم ڤیتامینە ئەمانەن:
۱ـ جگەر و گۆشتی ئاژەڵ؛ گورچیلەی ئاژەڵیش سەرچاوەیەکی باشە.
۲ـ زەرێنەی هێلکە؛ تکایە بیکوڵێنە ئینجا بیخۆ بۆ ئەوەی بگەی بە ڤیتامینەکە.
۳ـ ترشێنەر (خمیرە)
٤ـ چەرەزات و ناوکەکان: وەکو فستق و گوێز و بادام و هتد.
٥ـ ماسی سەلەمون
٦ـ بەرهەمەکانی شیر
۷ـ ئەڤۆکادۆ و پەتاتە و قەنابیت

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنەوەی شیر و دارچین بەیەکەوە بزانە ..

ڕێژنە میدیا تەدروستی / کێلاس بەکر سودە کۆکراوەکانی شیر و دارچین لە دەوڵەمەند کردنی جەستە ...