کێ مۆری نائومێدی لەناوچاوی خەڵک دا

ئەیاد محەمەد

ئەو نائومێدییەی کەئێستا خەڵکی گرتوەتەوە و بوەتە پەردەیەکی ڕەش بەڕوی بینینی خەڵکدا، حەقیقەت شێوێنراوە و ڕاستی ونبوە خەڵکی لەدڵە ڕاوێکدان ژیان لای گەنجان واتایەکی نیە هەموی هەوڵی هەڵهاتن دەدات، هەرچەن هەوڵ بدەی گەشبینی جێگای ڕەشبینی بگرێتەوە ناگات بەئەنجام، هۆکاری هەموی خەڵکی دڵپاک نیە، چەپڵە لێدەرەکان و هاوار کەرەکانی ڕیزی پێش خۆپیشاندانەکانە؟
بەدەست هێنانی پلەو پۆست و دەست گەشتنن بەپارە و لەبیرکردنی ڕابردو وایکردوە خەڵک نائومێد بێت، ئەوکات کەسێک لەپێش خۆپیشاندان هاوارەکات بەناوی حەقی خەڵک و دەبێتە پەرلەمانتار یان هەرپۆستێکی تر یەکەم هەوڵی خزم و کەس و کاری خۆیەتی دایبمەزرێنێت بەبیانوی جیاجیا، مۆرێکی نائومێدی لەناوچاوی خەڵک دەدات ڕەشبینی ئەکات، چونکە کەسانێک لەخەمی ژیانی خەڵک و گۆڕینی دۆخەکە بۆباشکردنی ژیان هەوڵەدەن و ئەچەوسێنرێنەوە، لەولاشەوە ئەودیمەنانە ئەبینێت ئیدی ئەگات بەلوتکەی نائومێدی، مرۆڤ کەڕابردو بێنێتە پێش چاو زۆر شت ڕون دەبێتەوە، ئەوکاتەی خەڵک لەبری بڕوانامەو زمان زانین و لەبری پێگەشتن و تێگەشتن، لەسەر سندوقی دەنگدان و لەکۆڕ و گفتوگۆدا بەزەی بەسەریدا زاڵبو لەبری بیرکردنەوەی عقڵانی، ئەوا ئەم دۆخە دێتە ئاراوە کەئێستا هەیە ئەمە خەڵکە دڵپاکەبێ بەرژەوەندیەکە دەگرێتەوە و کەوتوەتە ئەوهەڵەوە، دواجار هەست بەوە دەکەن کراون بەپلەکانە و دەرەج و بەسەریاندا سەرکەوتون بۆ بەرژەوەندی شەخسی و خێزانی، ئەو ڕێککەوتانەی لەژیان دا دروست دەبێت کەسانێک ئەیخەنە خزمەت و بەرژەوەندی گشتیەوە ئەیقۆزنەوە ئەوە ئەمڕۆش لەیاد بکرێت و بشێوێنرێت مێژو لەیادی ناکات و بۆهەمیشەدەدرەوشێتەوە، ئەوکەسانەش بۆخزمەتی خۆی و شەخس و خێزان بەکاری دێنن ئەچنە ناو زبڵدانەوە لەلاپەڕەکان مێژودا وەک لاشەی ئاژەڵێکی تۆپیو بۆنی دێت و ئەبێت هەرکاتێک وەک شریتێک لێبدرێتەوە لوتت بگریت تاکو بزارنەبیت، لەبەرئەوە ئەبیت دان بەو ڕاستیەدا بنێین تەنها حیزبی فەرمانڕەوانیە نائومێدی لەناو خەڵکدا بڵاو دەکاتەوە ئەوەبەشێکی ئەو بەرژەوەندی خوازانەن مۆری نائومێدیان لەناوچاوی خەڵکداوە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

پاڵاوتگە نایاساییەکان شوێنێکن بۆ سپیکردنەوەی نەوتی خاو

ڕێژنە میدیا بیلال سەنگەری  لەهەرێمی کوردستان جیا لە پاڵاوتگە نایاساییەکان خاوەنی دوو پاڵاوتگەی ستانداردە، و ...