ئاکرئ _ شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ دروست بوو حەوت کەسیش بونە قوربانی

له‌ شاری‌ ئاكرێ‌ دوو دووكاندار كه‌ دراوسێی‌ یه‌كترن، ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژر و شه‌شی‌ تر برینداربوون.

پەیامنێری ( ڕێژنە میدیا ) رایگه‌یاند كه‌ سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی‌ ئابی‌ 2019 له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئاكرێ شه‌ڕ له‌ نێوان دوو دوكانداردا كه‌ ئاسنگه‌ربوون و دراوسێی یه‌كتربوون، دروستبووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: “له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ك به‌كارهێنراوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و شه‌شی‌ تر برینداربوون”.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌م برینداره‌كان گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ و ته‌رمی‌ كوژراوه‌كه‌ش ره‌وانی‌ پزیشكی‌ دادی‌ كراوه‌.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...