ژمارەی گەشتیارانی شەش مانگی رابوردوی هەرێم ئاشکراکرا

ڕێژنە میدیا
ڕاپۆت/شکۆ کەناری
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرای دەکات؛ لەماوەی شەش مانگی رابردودا ملیۆنێک و (700) هەزار گەشتیار روی لە هەرێمی کوردستان کردوە.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند “پلانمان هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بەرزبکرێتەوە بە ڕادەیەک لە ئاست چاوەڕوانی و پلانی دەستەی گەشت و گوزاردا بێت”.
رۆستی وتیشی “پێدانی قەرزی گەشتیاری لەلایەن حکومەتەوە بە هاوڵاتیان و کەرتی تایبەت بۆ ئامادەکردن و چاککردنی شوێنەکانیان هۆکارێکی باشی بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیارییە “.
ئاماژەی بەوەشکرد، میدیاکان کاریگەری بەهێزیان هەیە لەسەر پێدانی زانیاری و هۆشیاری بە هاوڵاتیان کە چۆن مامەڵە لەگەڵ گەشتیاراندا بکەن تا وابکرێت گەشتوگوزار وەک کەرتێکی ئابوری بەهێز تەماشا بکرێت، هاوکات ئەوەشی خستە روو هۆشیاری هاوڵاتیان و شێوازی مامەڵەیان لەگەڵ گەشتیاران دەورێکی کاریگەری دەبێت لەسەر زیادکردنی رێژەی گەشتیارانی هەرێم.
سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد

ڕێژنە میدیا   دوای گەیاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان ...