کچێکی مێرمنداڵ لەکاتی نەشتەرگەری بە هۆی هەڵەکی پزیشکیەوە گیانی لە دەست دا

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سنەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لەکاتی نەشتەرگەری پزیشکی و بە هۆی هەڵەی کادری پزیشکی نەخۆشخانەکەوە گیانی لە دەست دا.

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی پێنجشەممە 8ی ئابی 2019، کچێکی تەمەن 15 ساڵی دانیشتووی گەڕەکی عەباسئاوای شاری سنە بە ناوی پەرەستوو نەسیری، لەکاتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری زراو (کیسە صفری) بە هۆی “کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکیه‌وه‌” گیانی لە دەست داوە.

سەید فواد حوسێنی، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی یەکی سنە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاندووە، کە بەدواداچوون بۆ هۆکاری گیان لە دەست دانی پەرەستوو دەکەن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، رۆژی دووشەممە 5ی ئابی 2019، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی محەمەد ئیبراهیمی، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دابوو.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...