بەریتانیا بە فەرمی بوو بە هاوپەیمانی سەربازیی ئەمریکا لە کەنداو

بەریتانیا بە فەرمی ئاشکرای کرد، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی کەنداو، دەچێتە ناو هاوپەیمانیی سەربازیی ئەمریکاوە.

لەمبارەوە، دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بە فەرمی هەڵوێستی وڵاتەکەی خستووەتە ڕوو و ڕای گەیاندووە: “ئەم هاوپەیمانێتییە بە مەبەستی پاراستن و گەرەنتیی هاتوچۆی کەشتیوانی و بازرگانی لە کەنداو جێبەجێ دەکرێت و ئامادەی هەموو چەشنە هاوکارییەکە لەگەڵ ئەمریکا”.

بەریتانیا ڕاشی گەیاندووە هاوپەیمانەکانی دیکەشی هان دەدات کە بێنە ناو ئەو ئەو هاوپیەمانییەوە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ نیشانەیەک نییە کە ئاخۆ وڵاتانی دیکەی ئەورووپی بەتەمای پەیوەستبوون بەو هاپەیمانێتییە دەبن، یان نا.

لەمبارەوە هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ٥ی٨ی٢٠١٩ ئاشکرای کرد وڵاتەکەی بەتەما نییە بچێتە ناو هێزێکی دەریایی نێودەوڵەتییەوە کە ئەمریکا فەرماندەیی بکات، بەڵکوو ئەڵمان خوازیاری هاوپەیمانێتییەکی ئەورووپییە بۆ دابینکردنی ئەمنیەت و پاراستنی کەشتیڕانی لە کەنداو”.

پاش تەشەنەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکانی بەریتانیا لە کەنداو لەلایەن ئێران و تەقاندنەوەی چەند کەشتییکەی نەوتهەڵگر لە ئیمارات و عەمان، ئەمریکا و بەریتانیا هاوپەیمانیی خۆیان چڕتر کردووەتەوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی کەنداو و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و ئەمەش پەیوەندیی بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەیە کە هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەکات.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 500 هەزار بەرمیل نەوت

  ڕێژنە میدیا بەپێی ناوەندی رووپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees)، لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ...