ئەو ئامێرانەی ئینتەرنێتەکەت خاو دەکەنەوە

ماڵپەڕی (ئەلمۆندۆ)ی ئیسپانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بڵاوكردەوە لەبارەی ئەو ئامێرانەی ڕەنگە ببنە هۆی كەمبوونەوەی خێرایی هێڵی ئەو ئینتەرنێتەی لە ڕێگەی وای فای بە بەكارهێنەر دەگات و دووپاتی كردووەتەوە یەكێك لەو ئامێرانە مایكرۆیڤە. بەپێی لێكۆڵینەوە، ئامێری گەرمكەرەوەی (مایكرۆیڤ) كە بە زمانی گشتیی خەڵكی كوردستان بە مایكرۆ ناسراوە، زۆرترین كاریگەری دەكاتە سەر هێڵی ئینتەرنێتی وای فای ماڵەكان و لە خێراییەكەی كەم دەكاتەوە، چونكە مایكرۆیڤ بە لەرەی كارۆموگناتیسی كار دەكات.

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بە چەند ئامێرێكی تریش كردووە، لەوانە جلشۆر، ساردكەرەوە و فێنككەرەوەكانیش، كاریگەری خراپ دەكەنە سەر لەرەكانی وای فای. جگە لەوانەش، كامێرای چاودێرییش بە هەمان شێوە كاریگەری دەكاتە سەر خێرایی ئینتەرنێتی وای فای، هەروەها چەند جۆرێك لە دیواری ماڵەكانیش دەبنە هۆی لاوازبوونی خێرایی ئینتەرنێتی وای فای، بە تایبەتی دیواری چیمەنتۆیی و لە بلۆك دروستكراو

سەرچاوە _ بەختیار Tec

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆشداری پسپۆران لەبارەی دانانی پەنجەمۆر لەسەر مۆبایل

توێژینەوەکانی کۆمەڵێک پسپۆر لە هەردوو زانکۆی نیویۆرک و میشیگان لە ئەمریکا دەریانخستووە کە دانانی پەنجەمۆر ...