بەڤیدیۆ پۆلیسی سلێمانی : لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا چەند پۆلیسێک برینداربوون

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کە هاوڵاتیەکی فڕاندوە، تۆمەتبارەکە خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەکانی پۆلیسدا و بەهۆیەوە چەند پۆلیسێک برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان بڵاویکردوەتەوە،کاتژمێر 1:30 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ رابردو هاوڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی‌ به‌مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئوتومبیلێك له‌جۆری‌ (شۆفرلێت – تاهو – ڕه‌نگ ڕه‌ش) ته‌قه‌ی‌ له‌ئوتومبیلێك كردووه‌ له‌جۆری‌ (تویتا – كامری – رەنگ سپی‌)و دواتر شۆفێره‌كه‌ی‌ ڕفاندووه‌.

پۆلیس دەشڵێت: مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن ئۆتۆمبێله‌ تاهۆکه‌یان دۆزییه‌وه‌، له‌شه‌قامی‌ 60 مه‌تری‌ به‌ره‌و شه‌قامی‌ پاركی‌ ئازادی‌ دوای‌ كه‌وتن‌و داوای‌ خۆڕادەستكردنیان لێکرد، به‌ڵام شۆفێره‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆی‌ ڕاده‌ست نەکردو به‌ره‌و چواڕ ڕیانی‌ سه‌رچنار ڕۆشتووە بەتەقەکردن لەمەفرەزەکەی پۆلیس.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتوە، دوای ئەوە له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی‌ شكار بازگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ دانرا، به‌ڵام تۆمه‌تبار به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ خۆی‌ کێشا به‌ ئۆتۆمبێلی‌ مه‌فره‌زه‌كه‌ی‌ پۆلیسداو به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند كارمه‌ندێكی‌ پۆلیس برینداربون‌و له‌ئێستادا باری‌ ته‌ندروستیان جێگیره‌، هه‌روه‌ها زیانیش به‌ر ئوتومبیله‌كه‌ی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن كه‌وتوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ر له‌وێدا توانرا شۆفێره‌ تۆمه‌تباره‌كه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدا بو ده‌ستگیر بکرێن و كه‌سه‌ فڕێنراوه‌كه‌ش ئازادكرا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه و ئەو هاوڵاتییه‌ی‌ له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كانه‌وه‌ ڕفێنرابوو سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان تۆماركردوه‌.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانین‌و له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ب، ع، ع – م، ع، ج) به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...