"سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکراون"

تەرمى بەڕێوەبەرى پێشووی ئاوى کانى قڕژاڵە بە سووتێندراوى دۆزرایەوە

گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایدەگەیەنێت تەرمى بەڕێوەبەرى پێشووى ئاوى کانى قڕژاڵە سەر بە پارێزگای هەولێریان بە سووتێندراوى لە گەڕەکێکی شارەکە دۆزیوەتەوە.

رائیدى مافپەروەر هۆگر عەزیز گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر بە (ڕێژنە میدیا)ى راگەیاند: “ڕێککەوتی(٢-٨-٢٠١٩) تەرمى هاوولاتى (جەمال باپیر ئەحمەد) بەڕێوەبەرى پێشووى ئاوى کانى قڕژاڵە لە گەڕەکى توڕەقى شارى هەولێر دۆزرایەوە و ڕۆژی شەممە(٣-٨-٢٠١٩) باندێک کە لە سێ کەس پێکهاتوون بە تۆمەتى کوشتنى ئەو کەسە دەستگیرکران کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە”.

راشیگەیاند: “ئەو باندە سێ کەسییە لە دوو پیاو و ژنێک پێکهاتوون سەرەتا ئۆتۆمبێلى ناوبراویان دزیوە و پاشان کوشتوویانە”.

گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ئاماژەى بەئەوەش کرد” ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا تەواوى وردەکارى ئەنجامدانى تاوانەکە بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە ڕوو”.

سەرنجی خۆت بنووسە