لەدەستدانی ئارەزووی خواردن

لە ڕووەی پزیشکیەوە لە دەستدان یان نەمانی ئارەزووی خواردن ئاسایی نییە لە هیچ کاتێکدا بەڵام هەندێ جار هۆکارەکەی کاتییە و زوو کەسەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی بۆ نمونە کاریگەری هەندی دەرمان دوای وازهێنان لە دەرمانەکە ئاسایی دەبێتەوە. بەڵام لە هەندێ کاتدا بە هۆی شێرپەنجەوە بۆ نمونە ڕوودەدات. لە هەر بارێکدا بێ نابێ پشتگوێ بخرێ و دەبێ لە هۆکارەکەی بکۆڵدرێتەوە.
هۆکارە باوەکانیشی بریتین لە دوو گیانی، کێشەی زیندە چالاکی لەش ( بۆ نمونە کەمی ماددەکان)، نەخۆشی درێژخایەنی جگەر، کۆپد (نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی سییەکان)، لە دەستدانی بیرەوەری، هەوکردنی جگەر، توش بوون بە ڤایرۆسی ئایدز، کەمی ڕژێنی دەرەقی، پەککەوتنی گورچیلەی درێژخایەن، پەککەوتنی دڵ، بە کارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و چارەسەری کیمیایی و ئەنتی بایۆتیک.
وەرگێڕانی کۆچەر شێخانی

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سودەکانی کوزەڵە

ڕێژنە میدیا ڕازە عومەر   بۆ ئەوخانمانەی التیهابی ڕوحم و کیسی سەرهێلکەدانیان هەیە ناوە زانستیەکەی ...