باتری ئایفۆن بەم جۆرە زیاتر بەرگەدەگرێت ….

شارەزایانی تەکنەلۆژیا ئاماژەیان بەتایبەتمەندییەکی نوێکردوە کەلەسستمی iOS دا دەردەکەوێت و تەمەنی باتری مۆبایلی ئایفۆن زیاتر دەکات.
ئەم تایبەتمەندییە بە Optimized Battery Charging ناسراوە لەکۆپی iOS ١٣ دا کەبڕیارە پایزیی ئایندە بخرێتە کار و بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی سەرفبونی باتریی و درێژکردنەوەی توانای بەرگەگرتنی.
کاتێ ئەم تایبەتمەندییە لە Setting چالاک دەکەیت لەبەشی Battery Health مۆبایلەکە ٨٠%ی باترییەکە بارگاوی دەکاتەوە بەدرێژایی شەو و ٢٠%ی تریش کەماوە بەیەک سەعات پڕی دەکاتەوە، ئەمەش وادەکات مۆبایلەکە زوو باترییەکەی پڕ نەبێ و گرفت دروست نەکات و ئەگەری تێکچونی باترییەکە کەم دەکاتەوە.
بڕیارە ئەم سستمە نوێیەی iOS ١٣ بۆ مۆبایلەکانی ئەپڵ بەردەست بێت لەئایفۆن SE و ٧ و ٧ پڵەس و ٨ و ٨ پڵەس و ٦S و ئایپۆدی نوێ.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ڤیدیۆ : کچیک بە جلی بوکێنی خۆیی ئەکات بە ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆشەویستە کۆنەکەی …

ڕێژنە میدیا کچێک لە وڵاتی چین، دەچێتە ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆشەویستە کۆنەکەی و داوای لێ دەکات ...