لە ڕێژنەوە ١٥ رێگا بۆ کۆنترۆڵکردنی توڕەیی بزانە

توڕەبون ھەستێکی سروشتییە و دەکرێ ھەستێکی سۆزداری ئەرێنی بێت و بتوانێ ھاوکاری لەچارەسەری کێشەکانت بکات لەشوێنی ئیش یان ماڵدا بەڵام رەنگە ببێتە کێشەیەکی گەورە ئەگەر شتەکە ببێتە توندوتیژی و لەدەستدانی کەسانی تر.

وێبسایتی Healthline شێوازی کۆنترۆڵکردنی توڕەیی خستۆتەروو:
١. بژمێرە لە ١ بۆ ١٠ : ئەمەش لێدانەکانی دڵ ھێواش دەکاتەوە و ھێورت دەکاتەوە ئەگەر بارو دۆخت خراپ بوو بیکە بە تا ١٠٠.
٢. ھەناسەی قوڵ ھەڵمژە لەلوتەوە و ئەمەش چەند جارێک دووبارە بکەرەوە.
٣. بەپێ بڕۆ بۆ ھێوربونەوەی توڕەییەکەت چونکە نوێبونەوەی سوڕی خوێن یارمەتیت دەدات، یان بایسکلسواری بکە
٤. کەمێک بخەوە بۆ ھێوربونەوەی ماسولکەکانت
٥. مەساژی شان و ملت بکە کەوەک یۆگا دەبێ و کۆنترۆڵی لەش و ھەستی توڕەبونت دەکات
٦. گوێ لەموزیک بگرە بۆ ھێوربونەوە
٧. قسە مەکە تا بێدەنگی ھاوکارت بێ لەھێوربونەوەدا
٨. خۆت بەدووربگرە لەکەسانی تر و بگەرە بڕیارێکی راست و دروست بەبێ توڕەیی
٩. کەتوڕەبوویت بنوسە تا ھێمن بیتەوە
١٠. قسە لەگەڵ ھاوڕێیەکت بکە بۆ ئەوەی بۆچوونێکی باش بەدەست بھێنیت و توڕەییت ھێمن بێتەوە
١١. پێ بکەنە و یادەوەرییە خۆشەکانت بیربێتەوە
١٢. بیر لەشتەباشەکان بکەرەوە
١٣. کۆنترۆڵی زمان و دەمت بکە و بزانە چی دەڵێیت
١٤. ھەوڵ بدە لێبووردەبیت بەرامبەر ئەو کەسەی ھەڵەی بەرامبەر کردوویت
١٥. بەشێوەی راست گوزارشت بکە لەوەی ھەستی پێ دەکەیت ، توڕەبوون کێشە چارەسەر ناکات، ھەوڵی گفتوگۆ بدە بۆ کەمکردنەوەی قەلەقی و توڕەییت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

لەبەر ئەم هۆکارە له‌ڕۆژى ( ڤالانتاین ) خۆشه‌ویستىدا هاوسه‌رگیرى مه‌كه‌

ڕێژنە میدیا ڤانیا بێستون پسپۆرانى ده‌روون ناسى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ڕۆژى خۆشه‌ویستى ( ڤالانتاین) ،داواى ...