ئەو ملازمە عەرەبەی ئەمڕۆ سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان كرد سزا دەدرێ‌

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ئەو كەسەی داوای داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر شانی تاقانەیەیكی ئەنفال كردووە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێ‌، چونكە پابەندی دەستوور و یاساكانی عێراق نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەم 30ی تەمووز، لە كاتی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالكراون لە گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە سەماوە، كەسێكی عەرەب كە پلەی سەربازی هەیە لەبەرچاوی ڕاوێژكارەكانی سەرۆك كۆماری عێراق داوای داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر شانی یەكێك لە تاقانەكانی ئەنفال دەكات، ئەوەیش بە خێرای لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەی لێ‌ كەوتەوە.

دانا شەهید جەزا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  ڕایگەیاند، ئەو كەسە كە پلەی سەربازی هەیە پێویستبوو پابەندی دەستوور و یاسا بێت، بۆیە ئێستە كە ئەو كارەی كردووە ئەوە پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێ‌.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوە كارێكی نابەجێیە و ” ئێمە بە كارێكی كەسی وەردەگرین” ئەگەر بە پێچەوانەوە دڵنیابین كە ئەو كەسە كارەكەی پێ كراوە و بڕیاری بۆ دراوە ئەوە هەڵوێستی توندمان دەبێ‌.

دانا شەهید جەزا دووپاتی لەوە كردەوە كە لە هەردوو حاڵەتەكەدا بە ئەنقەست یان بە بڕیار ئەگەر ئەوكارەی كردبێت ئەوە ئەو كەسە سەربازییەی عێراق دەبێ سزا بدرێ‌.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 500 هەزار بەرمیل نەوت

  ڕێژنە میدیا بەپێی ناوەندی رووپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees)، لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ...