پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

ئەو زانیاریانەی لەبارەی بەکارھێنانی لفکەی رەنگاورەنگەوە نایزانیت

زۆرێک کەس لفکەی دەستکرد و رەنگاورەنگ بەکاردەھێنن بەوپێیەی بەکارھێنانی ئاسانە و بەخێرایی سابونەکە دەمژێت.
دوای تەواو بونیش دەخرێتە شوێنی تایبەت بەخۆیەوە ئەمەش شوێنێکی شێدارە و ھەواگۆرکێی پێویستی خۆیی نیە ئەمەش ئەو ھەڵەیەیە کە ٩٩%ی خەڵک لەجیھاندا دەیکەن.
ھۆکارەکەش ئەوەیە ئەمە یارمەتیدەرە لەگەشەی ژمارەیەکی زۆری بەکتریای زیانبەخش لەسەری و توێژەرانیش بۆیان دەرکەوتوە کەپەڵەی کەڕوو لەسەر ئەو لفکەیە دەردەکەوێت.
ئەمەش بەھۆی ئەوەیە کەلەدوای خۆشتن چەندین خانەی مردوو لەسەر لفکەکە کەڵەکە دەبێت
بۆیە رێنماییان دا بەپێویستی گۆڕینی لفکەکە ھەموو سێ بۆ چوار ھەفتە جارێک.