بۆڕەشبین باگەشبین بین

ئەیاد محەمەد

خەڵکی ئێمە بەجۆرێک نائومێد بوە هەموشتێک بەچاک و خراپ بەدەستکەوتی حیزبی و حکومیەوە فی سفر دەکات، ڕەنگە بۆئەمەش ڕابردو ڕێگە خۆشکەری ئەو نائومێدیەبێت، لەڕابردودا بەهۆی شەڕی نێوان پارتەکانەوە لەباشور جۆرێک لەیەکتر ڕەتکردنەوە هەبوە تائەندازەی دابەزین بۆناوخێزان و تاک بەتاکی کۆمەڵگە، ئێستا بەهەمان نەفەسی کاتی شەڕەوە لەئیش و کاری حکومەت و وەزیرەکان دەڕوانرێت لەکاتێکدا خزمەتکردنی هاوڵاتی و گەیاندن خزمەتگوزاری ئەرکی سەرشانی حکومەتە و مافی هاوڵاتیە دەبێت بیدات ، ببینە باسکردن لەهەر ئیشێک لەم کۆمەڵگەی ئێمەدا کۆمەڵێک قسەی تەنزی بەدوادا دێت بەهەمان نەفەسی ئەوکاتەی کەحیزبەکان یەکتریان ڕەت دەکردەوە، وەزیرێکی پارتی کارێک ئەنجام بدات بۆبەکەم تەماشا بکرێت لەبەر ئەوەی پارتییە وەزیرێکی گۆڕان باسی پرۆژەیەک دەکات بۆلەسەرەتاوە ڕەخنەی لێبگیرێت لەبەر گۆڕان بون و پشتگیری نەکرێت، کاتێک وەزیرێکی یەکێتی کارێک ئەنجام ئەدات بۆ دەست خۆشی لێنەکرێت، دەبێت ئەم فۆرمە لەبیرکردنەوە وەلا بنرێت پێویستە تاک وشیاری ئەوەی تێدابێت ئەگەر وەزیرێکی یەکێتی یان وەزیرێکی پارتی یان گۆڕان تادواتر خزمەتێکی کرد چی تێدایە بابەدەستکەوتی حیزبەکەی بژمێردرێت، لەکۆتایدا ئەم کارە دەچێتە بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی تاکەوە، بۆچی ئێمە لەبری ئەوەی ڕەشبین بین گەشبین نەبین، ئێستا لەسەرەتای دەست بەکاربونی وەزیرەکانی ئەم حومەتەوە لەبری ڕەشبینی و نائومێدی با دۆخێک دروست بکرێت وەزیرەکان بخرێنە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی مێژوی و هان بدرێن بۆکاری باش و بەئەنجام گەیاندنی ئەو پرۆژانەی کەباسی دەکەن و بەرنامەیان بۆداناوە، دواجار ئەو پرۆژانە سودی گشتی تێدایە، با لەبری ئەوەی لەسۆشیال میدیاوە لەهەوڵەکانیان کەم بکرێتەوە هان بدرێن بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان و بیگەیەنن بەئەنجام، هاوڵاتی چی دەست کەوتوە لەو سیراعە حیزبیە جگەلەزیان گەیاندن بەناوچەکان و ڕازیکردنی دڵی چەن شەخسێک کەمەبەستیانە لەشکاندنی شەخسەکان، بالەبری یەکتر شکاندن و بەکەم تەماشاکردنی شەخس و کارەکانیان، هان بدرێن و پشتگیری بکرێن، بخرێنە بەردەم بەرپرسیارێتی کاتەکانی ئەوان بەردەوام دەڕوات و دیاریکراوە، بەڵام نوسین و کۆمێنتی ئێوە دەمێنێت ئەتوانی لەکات و ساتێکیتر دا ئەنجامی بدەی ئەگەر خاوەن بەڵێن و کردار و پرۆژەی خۆی نەبو بالەئێستاوە بەهۆی کاری وەزیرەکانی ڕابردوە ئەمانیش بەخراپی تەماشا نەکرێت و پەردەی نائومێدی فڕێ بدرێت دونیا بەجوانی ببینین، بۆیە لەبری ئەوەی ڕەشبین بین باگەشبین بین، فۆرمێکی تر لەخەبات بێتە ناو کۆمەڵگەوە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

پاڵاوتگە نایاساییەکان شوێنێکن بۆ سپیکردنەوەی نەوتی خاو

ڕێژنە میدیا بیلال سەنگەری  لەهەرێمی کوردستان جیا لە پاڵاوتگە نایاساییەکان خاوەنی دوو پاڵاوتگەی ستانداردە، و ...