کامانەن ئەو پیاوانەی کە ژنی جوانیان ناوێت

 

 

زۆرجار دەبینین لە ھەندێک شوێندا پیاو دەموچاوی جوانی بەلاوە گرنگ نییە و دەیەوێت کەسێک بدۆزێتەوە کە سەرنجی رابکێشێت و زۆربەی ئەو پیاوانەش دەکەونە چەند وڵاتێکەوە.

 

لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی میشیگانی ئەمەریکی ئەنجامدراوە نزیکەی ٢ ھەزار پیاو لە ٢٨ وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان کردووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە وڵاتێکدا دەژین ژیان تیایدا سەختە و ھەژارن زۆر بایەخ بە رووخساری ژنان نادەن و زیاتر حەز بە کەسێک دەکەن دەموچاوی پیاوانە بێت و زۆر لایان گرنگ نییە، بەڵام کەسانێک لە ژاپۆنەوە بەھۆی خۆشی وڵاتەکەیان دەیانەوێت کەسێکی زۆر کچانە و جوان بکەنە ھاوسەری خۆیان.

 

ھاوکات توێژەران ھۆکاری ئەوە دەگەڕێننەوە بۆ کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە و لە وڵاتێکی وەک نەیجیریادا کۆمەڵگا کەسانی جوان دەکاتە پەند و نایانەوێت ھاوسەرەکانیان ببێتە جێی سەرنجی ھەمووان، ھەروەھا لەو جۆرە کۆمەڵگایەدا خانمانی سەرنجڕاکێش زۆر کۆمەڵایەتی نین و ئەوەش پیاوان بێزار دەکات، بەڵام لە شوێنێکی وەک ژاپۆن تایبەتمەندییەکان پێچەوانەن و ھەربۆیە حەزیان لە کەسی جوانە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ ساردبوونه‌وه‌ى سێکسی هاوسه‌ران

ڕێژنە میدیا لەعەرەبیەوە : ڤانیا بێستون   به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌رازیلى باس له‌چه‌ندین خاڵى گرنگى نێوان ...