چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکارەکانیدا سەرکەوتوو ئەبێت

جەمال فەتحوللە _ مامۆستای زانکۆی کۆیە

١-پيويسته له دايكبوانى ١٩٥٧،١٩٥٨،١٩٥٩،١٩٦٠ خانه نشين بكات بەلام هەموو مافه داراييه كانى تەمەنى

شەست و سێ ساليان پى بدات

٢-پارەى مانگانەى پياو ماقول و ديوه خانانه ببرێت 

٣- کە ئەوانەی ئەو پلەو پۆستەیان نیە , ئەوكەسانه خانه نشين كراون بەپلەى وەيرو بەرێوەبەرى گشتى و ليواو عه قيدو …هتد هەڵبوەشێتەوە 

٤-دوو مووچه به هه موو شيوه يه ك نەمێنى

٥-گەر ئەوانەى سەره وە جێبەجی کرا ئەوە دەرفەتی دامەزراندن  دەڕەخسێنیت بۆ زیاتر لە سەد هەزار گەنج  و لاوى ده رچوى كۆلێژو پەيمانگا ئەوانەى كەچوار سال و پينج سال و شەش و حەوت و هەشت سال زياترە چاوەڕیی دامەزراندنن . 

٧-ئوتومبيلى هەموودەزگا حكوميه كان بفروشێن ته نها بەڕیوبەری  فەرمانگەکە ئۆتۆمبێلێکی پێ بێت بۆ ڕاپەڕاندنی کاروو بارەکان .

٨-هينانى كارگه و كيلگەى گاوگول

٩- بايەخدانى زور بەكەرتى کشتوکاڵێ و  گەشت و گوزار .
بێگومان وەک ڕونەو ئاشکرایە چەندان خاڵی تر هەیە ئاماژەی پێ بکرێت , ژمارەیەک لە گەنجانی ڕەگەزی نێروو مئ لەبەر کەم دەرامەتی و نەبونی هەلی کار پرۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە بۆیە خاڵیکی گرنگە و پێویستە حوکمەت پێشینەی هاوسەرگیری و کار و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین بکات .

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

پاڵاوتگە نایاساییەکان شوێنێکن بۆ سپیکردنەوەی نەوتی خاو

ڕێژنە میدیا بیلال سەنگەری  لەهەرێمی کوردستان جیا لە پاڵاوتگە نایاساییەکان خاوەنی دوو پاڵاوتگەی ستانداردە، و ...