زێدان چەند لێدووانکی سەیر ئامێز دەڵێت

کاردۆ جمعە-ڕێژنە میدیا

ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند” هەستدەکەم پێکانەکەى ئەسینسیۆ قورس بێت و پێشیوایە بەیڵ یارییەکى باشى کردووە.

زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مدرید لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ئارسناڵ لە جامى پاڵەوانانى نێودەوڵەتیدا ڕایگەیاند”،یاریزانەکانمان بە شێوەیەکى باش یارییان کردوو لە ئێستاشدا دوو یارى تر لەبەردەمیاندا ماوە.

لە بارەى پێکانەکەى ئەسینسیۆ، کە لە یارییەکەدا توشى بوو، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند “دوودڵین لە پێکانەکەى ئەسینسیۆ کە لە ئەژنۆیدایە و هەستدەکەین پێکانەکەى گەورە بێت، بەداخەوە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانمان لەدەستدەچێت”.

دەربارەی بەشداریکردنى گاریس بەیڵی وێڵزیەوە، زێدانی ڕایگەیاند” یارییەکردنەکەی بێڵم پێ باش بوو وە دڵخۆشم پێى و ناشزانێت دواتر چى ڕوودەدات و باسی لەوەشکرد “ئەمڕۆ پێمخۆشبوو بەشدارى پێبکەم، قسەشم لەگەڵدا نەکردووە و بڕیارەکانیش لەلاى من و دۆخەکەش هیچ نەگۆڕاوە”

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

زیدان _ بێ ڕێزیم بە گاریس بەیڵ نەکردووە، تەنها زمانی ئیسپانییم تۆزێک تێکەڵی دەکات!

زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پاساوی بۆ قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هێنایەوە کە لە بارەی ...