دوای داگیرساندنی گڵۆپی بەنزین مەترسی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل چیە ؟؟

سوتەمەنی رەگەزی سەرەکییە لەکارپێکردنی مەکینەی ئۆتۆمبیلدا، بۆیە نەگەیشتنی سوتەمەنی بۆ مەکینە مانای کارنەکردنییەتی، گرفتەکانی سوتەمەنی خۆی دەبینێتەوە لەتیانەمانی بەبێ ئاگایی شۆفێر، سەرباری ئەوەی سستمی ئۆتۆمبیلەکە شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە بەڵام شۆفێران پشتگوێی دەخەن ئەمەش دەبێتە ھۆی راوەستانی ئۆتۆمبیلەکە بەشێوەیەکی لەناکاو بەھۆی کەمی سوتەمەنییەوە ئەمەش زیان بەئۆتۆمبیلەکە دەگەیەنێت.
“تۆرستن ھیس” شارەزای بواری ئۆتۆمبیل لەدەستەی ئەڵمانی بۆ پشکنینی ئەڵمانی ھۆشداری دا لەوەی شۆفێری کردن بەئۆتۆمبیلێکەوە کەتانکیەکەی بەنزینی تێدا نەمابێت شتێکی ھەڵەیە و زیانی زۆر دەگەیەنێت بەسستمی گەیاندنی سوتەمەنی بەئۆتۆمبیلەکە بەھۆی بونی پیسی و کەڵەکەبوونی لەنێو بنی تانکیەکەدا ئەمەش دەبێتە ھۆی گیران و گرفت و کێشە لەفیوڵ پەمپ و فلتەر.
ئەو شارەزا ئەڵمانییە دەڵێت نەمانی گاز لەئۆتۆمبیلە کۆنەکاندا دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی ئۆتۆمبیل و مەکینەکەی توشی گرفت دەبێ و پێویستە بۆ ئیشپێکردنەوەی ھەوای دەربکەیت.
بۆ ئۆتۆمبیلە نوێیەکانیش گرفت توشی فلتەری گاز دەکات بەوپێیەی گەردیلەی پیسی دەچێتە نێو مەکینەوە و بەباشی گازەکە ناسوتێ و پیس دەبێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

فەیس ئایدی ئایفۆن ھاککرا

پاش دیاری کردنی خەڵاتی یەک ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ ئەو کەسەی کە بتوانێت ...