پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

یۆڤانتۆس گرێبەستە گەورەکەی ڕاگەیاند

بەفەرمی یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستی لەگەڵ دی لێختی هۆڵەندی ویانەی ئەیاکس ئەمستەردام واژۆ کرد
گرێبەستی دی لێخت لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بۆماوەی ٥ وەرز دەبێت نرخی هێنانی دی لێخت ٨٥ ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە ئیتاڵیەکە دەکەوێت کە ۷٥ ملیۆن بۆ یانەی ئەیاکس و ۱۰ ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕایۆلای بەرپرس کارەکانی دیلێخت دەبێت
جێی ئاماژیە دیلێخت ساڵانە ٨.٥ ملیۆن یۆرۆ وەک موچە لە یۆڤانتۆس وەردەگرێت
دی لێخت یاریزانی دڵی بەرگریەو وەرزی ڕابردو لەگەڵ یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی و هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد ئەمەش وای لە زۆربەی یانەکان کرد گرنگی بەتواناکانی بدەن و چەندین گرێبەستی پێشکەش کرا بەڵام لە کۆتایدا یۆڤانتۆسی ئیتاڵی سەرکەوتوبوو لە ڕازی کردنی و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرد