"سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکراون"

هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد ..

ئەمڕۆ هونەرمەندی خۆشنوووس، محەمەد سابیر سابیر لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

محەمەد سابیر لە ساڵی 1946 لە سەقز لە دایک ‌بووە و دەرچووی ئەنیستیتۆی هونەرە لە تاران و لە ساڵی ١٩٨١ی زایینی بە هاوکاریی ئۆستاد کەماڵی کوردستانی و شیخولئیسلامی و مەعرووفی ئەنجومەنی خۆشنوویسانیان لە سنە دامەرزاندووە و ماوەی ١١ ساڵ بەرپرسی ئەنجومەنی خۆشنووسانی سنە بووە.

ناوبراو ماوەی چەند ساڵێک بووە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.