پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

بە خواردنەوەی دۆ چی بەسەرجەستەماندا دێت ؟

بوونی باكتریای زیندوو له‌م ماده‌ خۆراكیانه‌ی كه‌ ده‌كوڵێندرێن به‌ گشتی له‌ ماده‌ خۆراكیه‌كانی تر جیاوازه‌. ئه‌م باكتریانه‌ ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنی فلۆری سروشتی ریخۆڵه‌ (باكتریا سروشتیه‌كانی ریخۆڵه‌) و پرۆسه‌ی هه‌رسكردن چالاك ده‌كات.

له‌ روانگه‌ی زانستی خۆراكه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی دووچاری سكچوون ده‌بن ده‌توانن ماست و دۆ و كه‌شك بخۆن، چونكه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆئه‌ندانی هه‌رس به‌سوده‌.

هه‌ره‌ها باكتریاكانی ناو دۆ و كه‌ره‌ی ناوی ده‌بێته‌ هۆی به‌هێز بوونی سیستمی له‌ش و تێكچوونی خه‌و چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی هۆرمونی سروتۆنین كه‌ خه‌مۆكی ناهێڵێت.

هه‌وڵ بده‌ن دۆ له‌ سیستمی خۆراكیتان بگونجێنن، به‌ پێی توێژینه‌وه‌كان دۆ ته‌ركیز به‌هێز ده‌كات به‌تایبه‌تی بۆ به‌ساڵاچووان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ برینی گه‌ده‌یان هه‌یه‌ ده‌بێت كه‌متر دۆ بخۆنه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌سیدی ناویه‌وه‌ كێشه‌ بۆ گه‌ده‌ دروست ده‌كات.

پێویسته‌ زیاده‌ڕۆیی له‌ خواردنه‌وه‌ی دۆ نه‌كرێت، چونكه‌ ره‌نگه‌ نه‌خۆشی برینی گه‌ده‌ و ئاوسانی گه‌ده‌ی لێ بكه‌وێته‌وه‌.