سەرجەم چەکە بێ مۆڵەتەکان بە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار دەکرێن

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە، سەرجەم چەکە بێ مۆڵەتەکان تۆمار دەکات و ھەر چەکێکیش پێوستی بە مۆڵەت بوو، مۆڵەتی پێ دەدرێت.

رێڤینگ ھروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان،  رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ پرۆژیەکی ئامادەکردووە بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت.

بەپێ پرۆژەکە، سەرجەم چەکە بێ مۆڵەتەکان بە رێگەی ئەلیکترۆنی تۆمار دەکرێن، بە مەبەستی کۆنتڕۆلکردنی دیاردەی چەکداری و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.

رێڤینگ ھروری هەروەها رایگەیاند، ئەو چەکانەی بێ مۆڵەت بن و پێوستیان پێ بێت، مۆڵەتیان پێ دەدرێت، ئەوانی دیکەش لە ناو دەبرێن.

سیستەمی ئەلیكترۆنی بە جۆرێکە لە ھەموو شار، شارۆچکە و گوندەکان ژمارەی چەكەکان كۆ دەكرێتەوە و هەر چەکێکیش بە پێویست نەزانرا لای هاووڵاتییان بێ، رادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێ.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەم شێوەیەیە

ڕێژنە میدیا   ئەمڕۆ ٤ی نیسان لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە ...