"سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکراون"

نمرەی قوتابییەکی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 28ەوە دەبێتە 92

نمرەی قوتابییەکی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 28ەوە دەبێتە 92
دەبێتە یەکێک لە 10 یەکەمەکانی سنووری پەروەردەی خەبات

قوتابییەکی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشی زانستیی سنووری پەروەردەی خەبات، دوای ئەوەی تانە (ئیعتیراز) لەسەر نمرەی وانەیەکی دەنووسێت، نمرەکەی بەرز دەکرێتەوە.

بەپێی نووسراوێکی لێژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست ( ڕێژنە میدیا ) کەوتووە، قوتابی (عەلی خەسرۆ)، کە پۆلی 12ی ئامادەیی بەشی زانستیی سنووری پەروەردەی خەبات بووە، کاتێک نمرەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی بۆ ھاتووەتەوە، 28ی لە وانەی فیزیا ھێناوە.

ئەو قوتابییە بەشێوەیەکی فەرمی تانە لە نمرەکەی دەدات، دوای چاوپێداخشاندنەوە و وردبینیکردن لەلایەن لێژنەی باڵای ئەزموونەکان، نمرەکەی بۆ 92 بەزر بووەتەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی نمرەکەشی، بووەتە یەکێک لە 10 یەکەمەکانی سنووری پەروەردەی خەبات.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کەس دژی سەربەخۆی کوردستان نەبو خۆیان نەبێت

ڕێژنە میدیا ئەیاد محەمەد کێ حەزی بەدروستکردنی دوڵەت و یاسا و خۆشگوزرەرانی نیە و لەژێر ...