هەواڵی جیهان

جیهان : چاكبوونه‌وه‌ له‌ كۆرۆنا شه‌ش ملیۆنی تێپه‌ڕاند

ڕێژنه‌ میدیا   ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.     بەپێی ئه‌و زانياريیانه‌ى له‌ ماڵپەرى “Worldometer”دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، شه‌ش ملیۆن و ٣٤ هه‌زار و ٢٥٧ كه‌س توانیویانه‌ به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.     هەر بەپێی ئامارەکان ئێستا ...

Read More »

ئەمریکا : کاتی بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند

ڕێژنه‌ میدیا     بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان رایگەیاند، کە گەشبینە بەوەی لە کۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ٢٠٢١دا، ڤاکسینی کۆرۆنا بە تەواوی ئامادەبکرێت.   دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان و ئەندامی لیژنەی تەندروستی باڵای ئەمریکا بۆ بەرەنگاری کۆرۆنا رایگەیاند، “ئێمە کۆمەڵێک ڤاکسینمان هەیە بە ئەنجامی زۆر باش و دڵخۆشکەرەوە، ئەگەر بەو شێوازەی ...

Read More »

بیڵ گەیتس: ساڵێكیتری ماوە ڤاكسینی كۆرۆنا بدۆزرێتەوە

ڕێژنه‌ میدیا   دامەزرێنەر و خاوەنی مایكرۆسۆفت رایگەیاند، ڤاكسینی كۆرۆنا 12 مانگی تر ئامادە دەبێت، ئاشكراشیدەكات تا ئێٍستا 250 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە بەخشیووە.  بیل گەیتس، خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە یەكێك لە ملیاردێرەكانی جیهانە ئێستا خاوەنی دامەزراوەی بیل گەیتسە بۆ كاری خێرخوازی لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند، لەئێستادا تەواوی توانا تەكنۆلۆجییەكانی خۆیان بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا تەرخانكردووە. ناوبراو وتیشی، ...

Read More »

تارق هاشمی: ئامادەم خۆم رادەستی دادگای عێراق بکەم

ڕێژنه‌ میدیا   تارق هاشمی، جێگری پێشووتری سەرۆککۆماری عێراق ئامادەیە هاوشێوەی رافع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی خۆی رادەستی دادگای عێراق بکات .   تارق هاشمی، جێگری پێشووتری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند: “ئامادەم لە هەر کاتێکدا بچمە بەردەم دادگای عێراقی بۆ ئەوەی بێتاوانی خۆم بسەلمێنم لە هەموو ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەم کراوە، ئەوەی داوای دەکەم گەرەنتی دادگاییەکی دادوەرانە بکرێم بەپێی دەستوور ئەمەش ...

Read More »

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا: شه‌وی رابردوو 81 پێگه‌ی په‌كه‌كه‌مان له‌ عیراق بۆردومان كرد

ڕێژنه‌ میدیا   وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، لە ژێر ئۆپەراسیۆنی “چنگی هەڵۆ”، 81 پێگەی پەکەکەیان لە عیراق بۆردومان کردووە. وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: لە شنگال، قەندیل، زاب، ئاڤەشین، خواکوڕک فڕۆکەکان بۆردومانەکانیان ئەنجام داوە. بەگوێرەی راگەیەندراوێک، وەزارەتی بەرگری تورکیا هۆکاری ئۆپەراسیۆنەکە بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی لە ژێر یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێنێتەوە؛ بەوەی بە وته‌وی خۆیان، چەکدارانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر پۆلیس و سەربازی ...

Read More »

فوئاد حسێن : وەک وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵبژێردرا

ڕێژنه‌ میدیا   لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ فوئاد حسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵبژارد و حاکم سالار عەبدولستاریش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک وەزیری داد پەسەندکرا. پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی 247 ئەندام کۆبوەوە و دەنگی لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ دا، لە کۆبونەوەکەدا ئیحسان عەبدولجەبار وەکو وەزیری نەوت، عەلائ ...

Read More »

بۆ چوارەم رۆژ خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بەردەوامە

ڕێژنه‌ میدیا   بۆ چوارەم رۆژ خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا لە دژی کوشتنی هاوڵاتیەکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی بەردەوامە و پۆلیس 1400 کەسی دەستگیرکردوە.     ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس ڕایگەیاندوە، لە 17 ویلایەت خۆپیشاندان بەردەوامە و هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانیش خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە. بەهۆی توندوتیژی خۆپیشاندانەکانیشەوە چەند کەسێک برینداربوون و زیان بە دەیان شوێن و مۆڵ  وبازاڕ و ئۆتۆمبیل گەیشتووە. ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ...

Read More »

ئەو پۆلیسەی هاووڵاتییەکی رەشپێستی ئەمریکی خنکاند ده‌ستگیر كراو بە تاوانی کوشتن دادگایی دەکرێت

ڕێژنه‌ میدیا   دێرێک چاوڤین ئەو پۆلیسەی کە ئەژنۆی لەسەر ملی ھاووڵاتییەکی رەشپێست بەناوی جۆرج فلۆید دانا و بەم ھۆیەوە بووە ھۆی گیانلەدەستانی، بە تاوانی کوشتن دادگایی دەکرێ. مایک فریمان داواکاری گشتی ناوچەی ھەنیپین، لە دوای دەستگیرکردنی دێرێک چاوڤین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدارایگەیاند، ئەو پۆلیسە بە تاوانی کوشتن بە پلەی سێ و کوشتنی کەسێک بە ئەنقەست دادگایی دەکرێ. فریمان ئاشکراشیکرد ، ...

Read More »

ئەمریکا سزا بەسەر وەزیری ناوخۆی ئێراندا دەسەپێنێت

ڕێژنه‌ میدیا       وەزارەتی گەنجینەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمرۆ چوارشەممە، وەشاندنی گورزێکی دیکەی سزاکانی بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تاراندا راگەیاند  و لەناویشیاندا وەزیری ناوخۆ بونی هەیە.     بەهۆی پێشێلی سزا سەپێنراوەکانی واشنتن بۆ سەر تاران سزا دەدرێن     بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران بەهۆی پێشێلی سزا سەپێنراوەکانی واشنتن بۆ سەر تاران سزا ...

Read More »

به‌وێنه‌ : ئۆتۆمبیلێك به‌ شه‌ش سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ناو ڕووباری داقووق و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا   سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێك کەلە کەرکووکەوە بەرەو داقووق ڕۆیشتووە، كەوتووەتە ناو ڕووباری شارۆچكەی داقووقەوە و بەو هۆیەوە چوار منداڵی خێزانێک خنکاون و دایك و باوكەکە ڕزگاریان بووە. لەمبارەوە زەنوون بەرزنجی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی خورماتوو،  رایگەیاند: “بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020 ئۆتۆمبێلێک کە شەش سەرنشینی هەبووە، لەسەر پردێکەوە کەوتووەتە ناو ڕووباری شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووک و ...

Read More »