هەواڵی کوردستان

کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد

ڕێژنە میدیا   دوای گەیاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان دەستی پێکرد.  ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩، ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، پڕۆژەیاسای چاکسازی بردووەتە پەرلەمانی کوردستان. ئێستاش لەبارەی پڕۆژەکەوە لەگەڵ لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان لەکۆبوونەوە دایە. لەم کۆبوونەوەیەدا ڕوونکردنەوە و گفتوگۆی پێویست لەبارەی پڕۆژەیاساکە و ماددەکانی دەکرێت ...

Read More »

كه‌شناسی هه‌رێم : باران و به‌فربارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ڕێژنە میدیا   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێ هه‌ینیه‌وه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێ شوێن ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بارانبارین له‌ كاته‌كانی شه‌ودا. له‌ باره‌ی ...

Read More »

دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر كوشتنی بیلال، دادگا بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ بكوژه‌كه‌ى ده‌ركرد

ڕێژنە میدیا     دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر كوشتنی بیلال، دادگا بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ بكوژه‌كه‌ى ده‌ركرد و تا مانگێكی تر بڕیاره‌كه‌ ته‌میز ده‌كرێته‌وه‌. دوێنئ چوارشه‌م 11 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ر، حه‌ت مانگ به‌سه‌ر كوشتنی بیلال تێده‌په‌ڕێت، كه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ له‌به‌ر پاره‌ كوژرا، له‌ چواره‌م دانیشتنی دادگادا دادوه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ “عه‌دنان” بكوژی “بیلال” ده‌ركرد، تامانگێكی تر بڕیاره‌كه‌ ته‌میزی بۆ ...

Read More »

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی خێزانە پێنج کەسییەکەی پیرڕه‌ش دەرکرا

ڕێژنە میدیا   لە یەکێک لە دادگای تاوانەکان لە شاری هەولێر، سزای لەسێدارەدان لە دژی بکوژی خێزانە کوردە پێنج کەسییەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دەرکرا.  پاریزەر برزۆ سەعید ،  رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ١٢ی ٢٠١٩، لە دادگای تاوانەکانی هەولێر – ٤، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ تاوانباری سەرەکیی دۆسیەی کوشتنی خێزانەکەی گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دەرکراوە. ڕوونیشی کردەوە، بڕیارەکە لە ماوەی ١٠ ...

Read More »

حکوومەت قەرزەکانی لە شاسوار عەبدولواحید و وەبەرهێنەرانی دیکەش دەکاتەوە

ڕێژنە میدیا   لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ئەگەر قەرزەکە نەدەنەوە دەست بەسەر موڵک و ماڵیاندا دەگیرێت. لە هەواڵێکیدا  کە سایتیکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە کە شاسوار عەبدولواحید ، خاوەنی کۆمپانیا نالیا بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەرزارە کە هی سەردەمی کابینەی شەشەمە ...

Read More »

یەکێک لە ئەندامانی خێزانە سوتێندراوەکەی ێیران گیانی لەدەستدا

  ڕێژنە میدیا     دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو ئه‌و ژنه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی و دایكیدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ڕویان له‌ئێران كردبو، دواتر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هێرشیانكرایه‌ سه‌رو سوتێندران گیانی له‌ده‌ستدا. نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران  رايگه‌یاند، ئه‌و ژنه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ و دایكیدا له‌ئێران هێرشیانكرایه‌ سه‌ر، شه‌وی رابردو به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌ستگیركراون ...

Read More »

بەهۆی بەفربارینەوە رێگای نێوان ئیداره‌ی راپه‌ڕین و قه‌زای سۆران داخرا …

ڕێژنە میدیا بەهۆی بارینی بەفر لە زینی وەرتێ، رێگای نێوان ئیدارەی راپەڕین و سنوری قەزای سۆران داخرا. به‌پێی زانیارییه‌كان رێگاكە بەهۆی بوونی تەم و بارینی بەفری زۆر، ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست کردووە، به‌و هۆیه‌وه‌ رێگاکە داخراوە. به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌ داوایان له‌ شۆفێران كردووه‌ بۆ رێگای سنووری راپەڕین رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن. رێگای زینی وەرتی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران بەپارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە. ...

Read More »

بڕیاری سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ڕاگیرا

ڕێژنە میدیا  ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفیران وهاولاتیانی شاری هه‌ولیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا بریاری زیادكردنی بری سزای به‌سه‌ر چونی مۆله‌تی شوفیری كه‌ له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گشتی ده‌رچوبو به‌بریاری به‌رێز وه‌زیری ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كارپیكردن پیی راگیراوه‌ تاوه‌كو رۆژی 2020/12/5واتا تاكو سالیكی تر بۆیه‌ داوا له‌هاولاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م ماوه‌ی ساله‌دا سه‌ردانی به‌شی مۆله‌ت بكه‌ن بۆتازه‌كردنه‌وه‌ی مۆله‌ته‌كانیان وه‌لۆد دروست نه‌كه‌ن له‌سه‌ر لیژنه‌كانی پشكنینی چاوو ...

Read More »

خانه‌نشینی وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

ڕێژنە میدیا     سبەی  چوارشه‌ممه‌ 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا یاسای چاكسازی په‌سه‌ند ده‌كات، كه‌له‌ 21 ماده‌ پێكهاتووه‌. كۆتایی مانگی رابردوو، ئەو لیژنەیەی بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەیاساكە پێكهێنرابوو كارەكانیان تەواوكرد، سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌فته‌نامه‌ی “زەمەن”ی رایگه‌یاندوه‌، “دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو یەکێتی رازی نەبوو لەسەر بەشێکی پڕۆژەکە، بە پێداگریی ...

Read More »

سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژينەوە لە زانكۆى كۆيە دووەمين كۆڕبەندى ڕۆشنبيريى سازكرد

ڕێژنە میدیا   سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژينەوە لە زانكۆى كۆيە لەگەڵ دەزگاى هزرى شارستانى، بە هاوكارى سەنتەرى (عەين) بۆ لێكۆڵينەوە و توێژينەوەى هاوچەرخ، دووەمين كۆڕبەندى ڕۆشنبيريى ڕێكخست لەژێر دروشمى (وتاری ئاينی لەنێوان ميانڕەوى و توندڕەويدا) لە هۆڵى سەرۆكايەتيى زانكۆى كۆيە، لە ڕۆژى يەكشەممە، ڕێكەوتى ٨/ ١٢/ ٢٠١٩. كۆڕەكە به سه رپه رشتی سه نته ری مه لای گە ورە ...

Read More »