Author Archives: هەژیر وەزیری

یان کوژاندنەوەی وێستگەی کارەبا و ھەڵ نەمژینی دوکەڵ و ژەھرەکەی یان ڕوناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ

ڕێژنە میدیا عەبدووڵای کوێخامووبارەک ھەقە ئەمەی سەرەوە دروشمی خەڵکی چەمچەماڵ بێت و بەھەوڵی چالاک وان و سایت و سۆشیال میدیا و دڵسۆزانی سنورەکە و بە ھیمەتی گەنجەکان بابەتی کارەبای چەمچەماڵ یەکلای بکرێتەوە، یان روناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ و ھەمو ناحیە و گوندەکانی، یان کوژاندنەوە و داخستنی وێستەگەی کارەبای گورگەیی، ئیتر بەھەر شێوازێکی مەدەنیانە بێت یان ئەگەر گوێ نەگیرا بە زەخت و ...

Read More »

سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژينەوە لە زانكۆى كۆيە دووەمين كۆڕبەندى ڕۆشنبيريى سازكرد

ڕێژنە میدیا   سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژينەوە لە زانكۆى كۆيە لەگەڵ دەزگاى هزرى شارستانى، بە هاوكارى سەنتەرى (عەين) بۆ لێكۆڵينەوە و توێژينەوەى هاوچەرخ، دووەمين كۆڕبەندى ڕۆشنبيريى ڕێكخست لەژێر دروشمى (وتاری ئاينی لەنێوان ميانڕەوى و توندڕەويدا) لە هۆڵى سەرۆكايەتيى زانكۆى كۆيە، لە ڕۆژى يەكشەممە، ڕێكەوتى ٨/ ١٢/ ٢٠١٩. كۆڕەكە به سه رپه رشتی سه نته ری مه لای گە ورە ...

Read More »

کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

ڕێژنە میدیا   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڕی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕبردوودا زۆرترین باران بارین لە دەربەندیخان تۆمارکراوە کە بڕەکەی 34 ملمەتر و لە سەیسادق 28 و لە پێنجوێن 22.7 ملم و لە سلێمانی 20.9 ملم باران باریوە .   هاوکات کەمترین  باران لە قەزای سۆران باریوە کە بڕەکەی 1.2 ...

Read More »

نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە ڕێژنە میدیاوە بزانە …

ڕێژنە میدیا  ئەمڕؤ یەک شەممە(8 ی کانونی یەکەمی 2019) نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەریم بەم شێوەیەیە: نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینار نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینار نرخی 100 پاوەن بە 157 هەزار و 200 دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 20 هەزار و 900 دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 9 هەزار و ...

Read More »

ئەمڕۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌ستیپێكرد

ڕێژنە میدیا   وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ستپێكرد و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت. ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت له‌ باره‌ی خشته‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2019،  سبه‌ینێ یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

Read More »

ژنێك له‌ ماڵی دراوسێكه‌یان به‌ فیشه‌ك گیانی له‌ ده‌ستدا

ڕێژنە میدیا   وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنانی سۆران ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ به‌هۆی رووداوێكه‌وه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵان له‌ ماڵی دراوسێكه‌یان به‌ فیشه‌كی ده‌مانچه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. نەقیب شێروان خالید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران  رایگەیاند: “كاتژمێر شه‌شی ئێوارەی دوێنێ شه‌ممه‌ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاداركراینەوە بە بوونی تەرمی ژنێك، دواتر لێكۆڵینەوەمان دەستپێكرد”. ...

Read More »

خواردنی گۆشتی قاز چی له‌ جه‌سته‌ت ده‌كات ؟

ڕێژنە میدیا گۆشتی قاز كه‌ به‌زۆری له‌ رۆژه‌ سارده‌كاندا ده‌خورێت له‌ گۆشتی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كانی تر باشتره‌ و سوودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌. هه‌روه‌ها گۆشتی قاز بڕێكی به‌رچاو ڤیتامین و كانزای تێدایه‌ له‌وانه‌ش ڤیتامینه‌كانی B و A و E و هه‌روه‌ها كانزاكانی وه‌ك پۆتاسیۆم و فسفۆر و مه‌گنسیۆم و ئاسن و زینك كه‌ یارمه‌تی كرداره‌كانی له‌ش ده‌ده‌ن. چه‌وریی قاز یه‌كێكه‌ له‌ ...

Read More »

لەکردەوەیەکی دڕندانەدا پیاوێک سەری ژنێک دەبڕێت و مێشکی ژنەکە بە برنجەوە دەخوات

ڕێژنە میدیا زۆرێک لە ئێمە گوێبیستی تاوانی کوشتنی مەترسیدار و دڕندانە بوین، بەڵام ئەوەی پیاوێکی فلیپینی ئەنجامیداوە هەمو سنورێکی ئەو کارانەشی تێپەڕاندوە، بەجۆرێک ئەو پیاوە سەری ژنێک دەبڕیت و دواتر مێشکی ژنەکەش دەخوات.   دوای ئەوەی تەرمی ژنێکی بێ ناسنامە بە دوری دو میل و نیو لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، رۆژی پێنجشەممە پۆلیسی فلیپین لوید باگتونگی تەمەن 21 ساڵی دەستگیرکرد.   ...

Read More »

مه‌سرور بارزانی ده‌ستكه‌وته‌كانی 100 رۆژی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م راده‌گه‌یێنێ

ڕێژنە میدیا   بەبۆنەی 100 رۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەم، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 7/12/2019 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکەش دەکات. ئەمڕۆ شەممە 2019/12/7 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوتارێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات . مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتارەکەیدا کە ...

Read More »

بکووژی کوردێک لە تورکیا سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا

ڕێژنە میدیا  ئەو کەسەی بەهۆی کوردی قسەکردنەوە پیاوێکی کوشت و کوڕی ئەو پیاوەشی بریندارکرد، لەلایەن دادگا سزای زیندایی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و دۆسیەکەش بەڕووی دادگای تێهەڵچوونەوە داخرا و هیچ سووککردنێکی ئەو سزایە قبووڵ ناکرێت. قادر ساکچی تەمەن 43 ساڵ و بورهان ساکچی کوڕی کە تەمەنی 16 ساڵە و کوردی باکووری کوردستانن، ساڵی رابردوو لەلایەن تورکێک بە ناوی حیکمەت ئوستا تەقەیان ...

Read More »