Author Archives: هەژیر وەزیری

باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەزردەبنەوە

ڕێژنە میدیا   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.   بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل باران بارین، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەزردەبنەوە. لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما، 13 و سبەی 15 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین ...

Read More »

توركیا پێدانی ڤیزای ئەلەكترۆنی بە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم ڕادەگرێت

ڕێژنە میدیا   لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتوەوە توركیا ڤیزای سەر پاسپۆرتی هاووڵاتیانی هەرێم وعێراق ڕادەگرێت و دەیگۆڕێت بۆ جۆرێكی دیكە و نرخەكەشی زیاد دەكات. باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە:” بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕێگەیان پێبدرێت سەردانی توركیا بكەن دەبێت لە 15ی نیسانی ئەمساڵەوە، بچنە باڵیۆزخانە و كونسوڵگەرییەكانی توركیا لە شارەكانی عێراق، ئەوەش بە مەبەستی ...

Read More »

قایمقامیه‌تی هه‌ولێر له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنەیەك روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ڕێژنە میدیا   لە روونكردنەوەیەكدا قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاندووە “‏‎به‌پێویستمان زانی سه‌باره‌ت بە بڵاوبوونەوەی ئەو ئاگاداریەی کە لە چەند پەیج وئەکاونتێک دەربارەی ئەوەی گوایە بەبڕیاری بەڕێز قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان بەپسوولەی خۆراک دەبێت!!” قایمقامیەت دەڵێت “ئێمە وەک قایمقامیه تى قەزای ناوەندیى هەولێر بە پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتیان‌ بخه‌ینه‌ ڕوو ئەم پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نیەو ...

Read More »

کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمانی هەرێم هەور و هەندێک جاریش ساماڵ دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

Read More »

نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ هەینی

ڕێژنە میدیا ئەمڕۆ هەینی ١٤/٢/٢٠٢٠  نرخی دراوەکان بەم شێوەیەیە   100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 600 دیناره‌. 100 یۆرۆ به‌ 132 هه‌زار  و دیناره‌. 100 پاوه‌ن به‌ 155 هه‌زار  دیناره‌. 100 لیره‌ی توركی به‌ 20 هه‌زار و 500 دیناره‌. 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 9 هه‌زار  دیناره‌

Read More »

ئێران مانگێكی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات

ڕێژنە میدیا   ڕێكخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێران رایگەیاند، بەرنامەیان هەیە لەمانگی مایسی ئەمساڵ مانگی دەستكردنی “ناهید١” لەسەر پشتی موشەكی “زولجەناح” ڕەوانەی خولگەی زەوی بكات . بەگوێرەی ئاژانسی “میهر”ی ئێران، وابڕیارە مانگی دەستكردی “ناهید١”، كە بۆ بواری خزمەتگوزاری پەیوەندییە بیتەلەكان سوودی لێوەردەگیرێت، لەڕێگای مانگی دەستكردنی “زولجەناح”، كە بە سووتەمەنی رەق كار دەكات بنێردرێتە بەرزی ٢٥٠ كیلۆمەتری بەرزایی ئاسمان. بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەكە، ...

Read More »

تا ئه‌مبولانس گه‌یشت، په‌رستیاره‌كه‌ مرد

ڕێژنە میدیا   رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌رێكی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ چین، فاشستی به‌رپرسانی چین له‌ رۆژانی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا باس ده‌كات. رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی چین (تشن تشیوشی) رۆژی 24ی جێنیوه‌ری ده‌چێته‌ شاری وۆهان، و سه‌نته‌ری پشكنین و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا. راپۆرتێكی ورد له‌سه‌ر شكستی به‌رپرسانی چین ده‌كات و دواتریش قسه‌كانیشی له‌رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كی 26 ده‌قیقه‌ییه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌. وێرای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م تووشبوو به‌ ...

Read More »

ترەمپ داوا لە ئەنجوومەنی پیران دەکات بەرامبەر ئێران دەستی نەبەستن و دەست کراوە بێت

ڕێژنە میدیا    سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ئەندامانی پارتی کۆماری لە ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی دەکات دەنگ بەو پڕۆژەیە نەدەن کە وەڵامدانەوەی سەربازیی ئێران لەلایەن ئیدارەکەیەوە سنوورداردەکات. دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا نووسیویەتی، “بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان زۆر گرنگە کە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگ بە بڕیاری “دەسەڵاتی جەنگی ئێران” نەدات”. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، پێگەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئێران زۆر بەهێزە و دەڵێت، “کاتی ...

Read More »

ئەو زانیاریانەی تا ێیستا لەبارەی خواردنەوەی چای سەوز نەتزانیوە ئەمانەن

ڕێژنە میدیا   لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرایکردووە، خواردنەوەى (چا)ى سەوز چارەسەرى چەندین نەخۆشییە و هۆکارێکیشە بۆ درێژکردنەوەى تەمەنى مرۆڤەکان، ئەمانەى لاى خوارەوەش چەند سوودێکى (چا)ى سەوزن: * ڕێگە لەهەوکردنى خانەکانى لەش دەگرێت. * پتەوى دەمارەکان دەپارێزێت. * پێست لەدژى هەموو شتێکى زیان بەخش دەپارێزێت و گەشاوەى دەکات. * کاریگەرى ئەرێنى لەسەر دڵ و سستمى سووڕى خوێن هەیە و تووشبوونیان بەنەخۆشى کەم دەکاتەوە. ...

Read More »

ژمارەی دانیشتووانی میسر گەیشتە ١٠٠ ملیۆن كەس

ڕێژنە میدیا   بەگوێرەی داتاكانی دەزگای ناوەندی سەرژمێری لە میسر، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە گەیشتۆتە ١٠٠ ملیۆن كەس، بەوەش میسر لەڕووی زۆری ژمارەی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی هەر لە پلەی یەكەمدا دەمێنیتەوە و لەسەر ئاستی كیشوەری ئەفریقیاش پلەی سێیەم دەگرێت. بەگوێرەی بەیاننامەی دەزگای سەرژمێری میسر، رۆژی سێشەممە ژمارەی دانیشتووانی كۆماری عەرەبی میسر گەیشتووەتە ١٠٠ ملیۆن كەس. هاوكات بەگوێرەی قسەی ...

Read More »