Author Archives: هەژیر وەزیری

بریكارێكی غاز فرۆشتن دەستگیركرا

ڕێژنە میدیا   لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ رۆژانه‌ بڕی پێوست له‌ غازی ماڵان ده‌گاته‌ شاره‌كه‌‌ و هاوكات به‌هۆی گرانفرۆشیه‌وه‌ بریكارێكی غاز فرۆشتن ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت. لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندوه‌: دوێنێ شه‌ممه‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڕی (38) هه‌زار بوتڵ غازی ماڵان له‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌ گه‌شتۆته‌‌ شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌ ...

Read More »

ڕونکردنەوەیەک لەلایەن وەزیری پەروەردە سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست

ڕێژنە میدیا   ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند “نووسراوی مامۆستایانی گرێبەست بۆ دامەزراندن لە وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە وەزارەتی پەروەردە و لە ئایندەیەكی نزیكدا مامەڵەكانیان دەستپێدەكات”.  وەزیری پەروەردە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاشكرای كرد “سەرقاڵی دروستكردنی داتابەیسێكین تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ، ھەركاتێك دۆخی دارایی حكومەت گونجاوبێت، مامۆستایانی وانەبێژ لە ئەولەویەتی پلانی حكومەت دەبن”. ئەوە لە ...

Read More »

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ یەکشەمە

ڕێژنە میدیا     نرخی دراوەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ نرخی دراوەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە. 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 600 دیناره‌. 100 یۆرۆ به‌ 132 هه‌زار دیناره‌. 100 پاوه‌ند به‌ 155 هه‌زار دیناره‌. 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ نۆ هه‌زار دیناره‌. 100 لیره‌ی توركی به‌ 20 هه‌زار و 500 دیناره‌.

Read More »

خشتەی دابەشكردنی دوو رۆژی موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردوو ڕاگەیەندرا

ڕێژنە میدیا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی دوو رۆژی موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردوی راگەیاندو ئاشكرایكرد، لەدوو رۆژی داهاتودا مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی لەگەڵ شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت”. وتیشی” ڕۆژی دووشەممە ١٧ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی ...

Read More »

کۆریای باکور بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرپرسێکی لەسێدارە دا , وڵاتی چینیش یاسایی دانا

ڕێژنە میدیا کۆریاى باکور هەستا بە گولەبارانکردنى بەرپرسێکى بازرگانى بەهۆى ئەوەى گومانى لەسەر بووە کە توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا بێت. سەرچاوەکانى هەواڵى کۆریاى باشور بڵاویانکردوەتەوە، ئەو بەرپرسە بازرگانیە دواى ئەوەى لە چین گەڕاوەتەوە بەهۆى ئەوەى گومانى لەسەر بووە توشبوى کۆرۆنا بێت خراوەتە جیاکەرەوەى تەندروستیەوە و دابڕێنراوە، بەڵام لە جیاکەرەوەکە هاتوەتە دەرەوە و چوەتە گەرماوێکى گشتى، بەهۆى ئەوەى کە تەندروستى گشتى خستوەتە ...

Read More »

بەریتانیا مافى پەنابەرێتى ، لەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە زانیارى هەڵەیان لەسەر خۆیان دابێت

ڕێژنە میدیا   ماوەى چەند ساڵیکە حکومەتى بەریتانیا مامەڵەى یاساى خۆى لەگەڵ پەنابەرانى وڵاتەکەى گۆڕیووە و تا دێت پیدانى مافى پەنابەرى لەو ولاتەکەشى قورستر دەکات بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بە بۆنەى چوونەدەرەوەى بەریتانیا لە یەکێتیى ئەوروپا (برێکزیت)دا ڕایگەیاند کە لەمەودوا هەوڵى تەواو دەدەن کە کۆنترۆڵی کۆچ بۆ وڵاتەکەیان بکەن و پێداچوونەوەش بە کەرتى کۆچ و کۆچبەرانى وڵاتەکەشیاندا بکەنەوە شاره‌زایەکى ...

Read More »

هەولێر: لە مزگەوتێکدا بە چەقۆ هێرش کرایە سەر دو کەس

ڕێژنە میدیا   پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هاوڵاتییەک هێرشی کردۆتە سەر مزگەوتێک و بەچەقۆ پۆلیسێک و هاوڵاتیەکی بەساڵاچووی بریندار کردووە.   هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر،  ڕایگەیاند، هێرشەکە لە مزگەوتێکی گەڕەکی 99 ی شاری هەولێر ڕوویداوەو ئەو هاوڵاتیەی بریندار کراوە تەمەنی 78 ساڵە.   هاوکات، دلێر  نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەیاننامەیەک لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردەو و رایگەیاند، لەکاتی نوێژی ...

Read More »

سەیرکردن و کاریگەری سایتە سێکسیەکان لەسەر تاکی کورد چییە ؟

  ڕێژنە میدیا بڕیاری داخستنی سایتە سێكسییەكان لەپەرلەمانی عیراق جوڵەی خستە نێو هەندێك لەپەرلەمانتاران و چالاكوانانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە، لەو چوارچێوەیەشدا لە شاری سلێمانی ۆركشۆپێك سازكرا، تێیدا پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕایگەیاند، ئەمە گەندەڵییەكی سەرەكییە‌و مەبەست لێی مەشغوڵكردنی گەنجەكانە، هاوكات مامۆستایەكی ئایینی لەوبارەیەوە وتی:” ئەم سایتە سیَكسییانە تیرۆری ئەخلاق دەكەن”، بەپێچەوەنەوە سەرۆكی سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی جەخت لەوەدەكاتەوە، ...

Read More »

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ شەمە

ڕێژنە میدیا    ئەمڕۆ شەممە 15ی شوباتی 2020، نرخی دراوەکان بەم شێوەیەیە:  100 دۆلار بە  120ھەزار و 600 دینارە. 100 یۆرۆ بە 132 ھەزار دینارە. 100 پاوەن بە 155 ھەزار و دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 20 ھەزار و 500 دینارە. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 9ھەزار دینارە.

Read More »

بەهۆی بارودۆخی تەندروستی کۆسرەت ڕەسولەوە کۆبونەوەکانی یەکێتی وەستا

ڕێژنە میدیا   بەهۆی ئەوەی کۆسرەت ڕەسول عەلی سەردانی وڵاتی ئوردەن دەکات  تاوەکو ڕۆژی سێشەممە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕادەگیرێت. هۆکاری ڕاگرتنی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆسرەت ڕەسول سەردانی ووڵاتی ئەردەن دەکات بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی.  

Read More »