Author Archives: هەژیر وەزیری

کۆماری یسلامی ئێران: فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە هەڵە لەلایەن ئێمەوە بە مووشەک خراوەتەخوارەوە

ڕێژنە میدیا   بەرپرسانی ئێران دەڵێن، ئەو فڕۆکەیەی هێڵی ئاسمانیی ئۆکراینا کە لە دەرەوەی تاران کەوتەخوارەوە، بێ مەبەست و بەهۆی هەڵەیەکی مرۆیی لە لایەن هێزە سەربازییەکانیانەوە خراوەتەخوارەوە.    فەرماندەیی گشتیی سوپای ئێران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەو فڕۆکە ئۆکراینییەی چوارشەممە کەوتەخوارەوە لە ناوەندێکی سەربازیی هەستیار نزیکبووەتەوە و بەشێوەیەکی نەخوازراو و بە هەڵەیەکی مرۆیی فڕۆکەکە بەر مووشەکی سیستەمی بەرگریی ئێران کەوتووە. بەپێی ...

Read More »

حاکم شێخ لەتیف بۆ پەرلەمانتاران: چیتر یاری بەعەقڵی خەڵک مەکەن

ڕێژنە میدیا   ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی عێراق لەبارەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی هەرێم رایدەگەیەنێت، نەوەک ئەوەی هەندێک پەرلەمانتار داوای دەکەن و هیچ نەمێنێنت، نەک ئەوەی ئێستا هەیە، بەڵکو پێویستە هاوشێوەی عێراقی لێبکرێت، دەشڵێت، “تکایە موزایەدە بەسەر یەکەوە مەکەن و چیدیش یاری بەعەقڵی خەڵک مەکەن”.   حاکم شێخ لەتیف، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران ...

Read More »

دەریا محەمەد : دروست بوونی هەرێمێکی نوێ لە عێراق

ڕێژنە میدیا   دەریا محمد یاساناس   دوابەدوای گۆرانکاریە سیاسیەکان و زیاتربوونی گرژیەکانی ئەمریکاو ئێران لەناوچەکەو یەکلایی کردنەوەی ململانێیە سەربازی و سیاسیەکانیان لە خاکی عێراقدا و دەستێوەردانەکانی وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە کاروباری عێراقدا هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر تۆخ بوونەوەی ململانێی سونەو شیعەکانیشی لێکەوتۆتەوە .   لەگەڵ تێپەربونی گۆرانکاریەکان بەخێرایی بەشێکی زۆری سونەکان داواکاریەکی لەمێژینەی خۆیان زیندوو کردۆتەوە ئەویش داواکاری ...

Read More »

پەیامنێرێکی پێشووی کەناڵی NRT کوژرا

ڕێژنە میدیا   ئێوارەی ئەمڕۆ ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێری کەناڵی دیجلە لە بـەسڕە کوژرا. ئەحمەد عەبدولسەمەد لە چەند کەناڵێکی عێراقی کاریکردووە  ڕۆژنامەوانێکی دیاری عێراقی بووە.  ئەحمەد لە کەناڵی ئێن ئاڕتی عەرەبی و الحدث و العربیە کاری کردووە و دوا کەناڵیش کە کاری لێ کردووە کەناڵ الدیجلە بووە.  ئێوارەی  ڕۆژی ھەینی ١٠ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لە شاری بەسڕە لەکاتی چوونە سەر ...

Read More »

داهاتی مانگی ١٢ هەرێم زیاتر بووە لە مووچەی فەرمانبەران

ڕێژنە میدیا   پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی بەغدا داهاتی مانگی ١٢ ئاشکرا دەکات و دەڵێت”داهاتی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووی هەرێم کە تا ئێستا نەتوانراوە مووچەی مانگی ١٠ ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی پێ بدرێت، لە مووچەی فەرمانبەران زیاتر بووە”. غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ” ڕۆژانە زیاتر لە ٤٥٥ هەزار بەرمیل ...

Read More »

له‌به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕی هه‌شت ملێۆن دینار دزرا

ڕێژنە میدیا   له‌كاتی‌ پشووه‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێی‌ 2020 بڕی‌ هه‌شت ملێۆن دینار له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ سۆران دزراوه‌. به‌پێی‌ زانیارییه‌كان چه‌ند كه‌سێك كه‌ پاسه‌وانی‌ بیناكه‌ بوون ده‌ستگیركران. به‌پێی‌ زانیارییه‌كان دادگا فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ چه‌ند پۆلیسێكی‌ پاسه‌وانی‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سۆران ده‌ركردووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن. میدیاكانی‌ سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ پشووه‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵدا بڕی‌ هه‌شت ملێۆن دینار له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ ...

Read More »

ئەڵمانیا و سوید گەشتە ئاسمانیەكانیان بۆ ئێران راگرت

ڕێژنە میدیا   بەهۆكاری لێكۆلینەوەكان سەبارەت بە دۆسیەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە، هەریەك لە ئەڵمانیا و سوید گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ ئێران راگرت. دەسەڵاتدارانی هەریەك لە وڵاتانی سوید و ئەڵمانیا رایانگەیاند، بۆ ماوەیەكی كاتیی گەشتە ئاسمانییەكانیان بەرەو ئێران رادەگرن، سوید-یش دەڵێت هۆكارەكەی دۆسیەی كراوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكەیە كە لە ئاسمانی ئێران كەوتە خوارەوە.   ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتدارانی سوید بە راگەیەندراوێك بڵاویانكردەوە “سەرجەم گەشتە ...

Read More »

لەبەر ئەم هۆکارە لە هه‌رێمی‌ كوردستان : چه‌ند رۆژێك پشوو ده‌بێت

ڕێژنە میدیا   به‌پێی‌ خشته‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ 18ی‌ 1 ی‌ 2020 كۆتاییان پێدێت و له‌و رۆژه‌وه‌ تاوه‌كو 23 مانگ پشووی‌ فه‌رمی‌ خوێندكاران ده‌بێت. به‌پێی‌ خشته‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ دانراوه‌ قۆناغی‌ بنه‌ره‌تی‌ 16 ی‌ مانگ تاقیكردنه‌وه‌كانیان كۆتایی‌ دێت و تاوه‌كو 25 مانگ پشوویان ده‌بێت، به‌ڵام قۆناغه‌كانی‌ تر 18ی‌ مانگ كۆتایی‌ ...

Read More »

وەزارەتی ناوخۆ : شۆفێران ئەتوانن جامی ئۆتۆمبێلەكانیان رەش بكەن

ڕێژنە میدیا   فازیل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند  بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ڕێگاپێدان بەڕەشكردنی جامی ئۆتۆمبێلەكان لە رۆژی 15 ی كانوونی دووەمی 2020 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.”  هەر هاووڵاتیەك دەیەوێت جامی ئوتومبێلەكەی رەش بكات دەتوانێت سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ بكات لە ‌دوای وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی و دانی ڕسوماتی پێویست و ‌تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان جامی ئۆتۆمبیلەكەی رەش ...

Read More »